
ستیڤان ئەحمەد: کوشتنی ژنانی کورد لە ئەوروپا بۆتە دیاردەیەکی دزێو. بە بڕوای تۆ کوشتنی ژنانی کورد لە ئەوروپا بۆچی دەگەڕێتەوە؟
هۆزان مەحمود: ژنکوشتن لە ئەوروپا لە ناو رەوەندی کوردی‌دا بۆتە کێشەیەکی زۆر گەورە. ئەم دیاردەیە لە زۆرێک لە رەوەندەکانی تریشدا هەیە کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیاوە هاتوون. بە بڕوای من کۆمەڵێک هۆکار هەن نەک تەنیا یەک هۆکار. لە سەرەتاوە ئێمە ئەوەمان لە بیر نەچێت ژنکوشتن لە هەموو کۆمەڵگەکانی جیهان هەیە جا بە بیانوو و شێوازی جیاواز و لە ژێر هۆکاری جیاوازدا.

ئا: سارلین
لەکاتی زنجیرە چالاکییەکانی هەڵمەتی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان یەکێک لەبەرپرسانی هەرێم باسی لەوە کرد، کە لە ٢٠٠٧ ەوە حکومەتی هەرێم هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی راگەیاندوە، بەڵام ئەوەی ئامارەکان پێماندەڵێن زۆر مەترسیدارن، چونکە بەپێی ئەو ئامارانەی لە ٢٥-نۆڤەمبەرداو لەو هەڵمەتە ١٦ رۆژییەدا خرانەڕو لەماوەی 10 مانگی ڕابردودا ٣٩ ژن کوژراوەو ٣٨ ژن خۆیان کوشتووە کە ئەمەش ئامارێکی زۆر ترسناکە، سەیر لەوەدایە ئەم وتارە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی حکومەت بەناو هەوڵدەدەن بۆ کەمبونەوەی توندوتیژیەکان چ لەسەر ئاستی کۆمەڵگەو چ بەجۆری کارکردنیان لەیاساکانداو پاراستنی مافی ژنان بەیاسا بەرەوپێشەوە بروات، بەڵام ئامارەکان هەر جێگەی نیگەرانین. ئاوێنە سەبارەت بەو لێدوان‌و ئامارە دژبەیەکانە ئەم چاوپێکەتنانەی ئەنجامدا.
درێژەی بابەت...
ئیفان ئهلدهراجى پێناسە زانستیەکەی پەردەی کچێنی: پەردەیەکی تەنکە لەناو زێدا بەقوڵایی چەند سانتیمەترێک، دوای خستنەناو لێکدەکرێتەوەو دەدڕێت، ئەگەر لە رێگای چالاکیی سێکسی بێت یان شتێکی تر.
درێژەی بابەت...
به‌پێی هه‌واڵێک که له‌ماڵپه‌ری (وارڤین) بڵاوبۆته‌وه، گوایه بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژن (هەشتی مارس)، کۆنفرانسێک له‌ژێر ناونیشانی (بەرەو پتەوكردنی ڕۆشنبیرییەكی ئیسلامی هاوسەنگ سەبارەت بەپێگەو ڕۆڵی ئافرەت لەكۆمەڵگەدا) له‌ڕۆژانی 5و 6ی مارس سازده‌درێت. ئەو كۆنفرانسە وەزارەتی ئەوقاف بەهاوكاری وهەمئاهەنگی لەگەڵ هەریەك لە(لیژنەی ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان)، (یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی)و ( كۆربەندی هزری ئیسلامی) لەگەڵ (ئەنجومەنی باڵای خانمان) ئەنجامده‌درێت. زۆربه‌ی وتاربێژان لەئەوقافەوەو لەم کۆمەڵە ئیسلامی وداموده‌زگا دینیانه، ئامادەبونێکی دیار‌و بەرچاویان دەبێت، لێرەوە کێشه‌ی من لەگەڵ ئەم کۆنفرانسە دەستپێدەکات، بەوەی ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌جێندایه‌ک له‌پشت ئه‌م به‌ناو کۆنفرانسه‌وه هه‌یه، وهغافڵبونی حکومەت ڕادەگەیەنێت، ئەمە جگە لەزاڵکردنی گوتارێکی ئیسلامیانه به‌سه‌ر پرسی ژن‌دا. من هەرگیز کێشه‌یه‌ک نابینم له‌وه‌ی که ههرکهسو لایه‌نێک کۆڕوکۆنفرانس له‌یادکردنه‌وه‌ی ڕۆژێکی تایبه‌ت به‌ژناندا سازبدات، ئه‌وه‌ی به‌کێشه‌ی ده‌بینم ئاماده‌بونی ئایدۆلۆژی ئیسلامیانهیهو زاڵی گوتاری ئاینییە بەمەبەستی سیاسی، کە لەدواجاردا خزمەت بەگوتاری ئیسلامی سیاسی دەکات. ئەم گوتارە ئیسلامییه سیاسییە لەدەرەوەی پرسی ئاین‌و کۆمەڵگە کاری خۆی دەکات، لەهه‌مو کایه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌کوردستاندا، به‌هێمنی وخشکەیی زۆر به‌به‌رنامه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێک له‌پارته‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاتی حکومی‌و لەده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش کاری بۆ ده‌کرێت. پێکەنین لەوەدایە ئیسلامییه‌کان هەم لەنێو حکومەتدا کاردەکەن وهەم لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆندا، بەرنامەی خۆیان وەک ئاو دەکەنە ژێر کۆی دیمەنی سیاسی لەکوردستاندا.
وه‌رگێڕانى: سه‌رکه‌وت جه‌لال دەباغ
