|
بۆ هه‌موو ڕێکخراوه‌کان، حزبه سیاسیه‌کان، ئازادیخوازانی کوردستان و ته‌واوی جیهان!
به ریزی ئێمه‌وه په‌وه‌ست بن و نامه‌ی پشتیوانیمان بۆ بنێرن
پاش به‌ردباران کردن و کوشتنی "دۆعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د"ی ته‌مه‌ن 17 ساڵه به شێوه‌یه‌کی دڕندانه تا مردن له شارۆچکه‌ی به‌عشیقه‌ی نزیک شاری موسڵ، له‌لایه‌ن زۆرێک له ئازادیخوازان و ڕێکخراوه‌کانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه په‌یوه‌ستبوونی خۆیان به‌م که‌مپینه‌وه ڕاگه‌یاندووه. له رۆژی 26ی ئه‌پریلی 2007ه‌وه ئێمه ئه‌م که‌مپینه‌مان به‌ڕێخستووه‌و مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه‌بووه که سه‌رنجی هه‌موو دنیا بۆ ئه‌و تاوانکاری و تووندوتیژیانه ڕاکێشین که به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێت له کوردستان. بۆ ئه‌وه‌ی کوشتن و به‌ردبارانکردنی ژنان کۆتایی پێ بێت، پێویستمان به هاوپشتیتان هه‌یه بۆ که‌مپینه‌که‌مان، بۆیه لێره‌وه داواتان لێ ده‌که‌ین که به ریزی ئێمه‌وه په‌وه‌ست بن. نامه‌ی پشتیوانی ئێوه بۆ ئه‌م که‌مینه رێزه‌کانی ئێمه به‌هێزتر ده‌کات. که‌مپینی جیهانی دژ به ڕه‌شه‌کوژی و به‌ردباران کردنی ژنان له کوردستان هه‌موو ئه‌و توندوتیژیانه‌ی که به‌رامبه‌ر مافه‌کانی ژنان ده‌کرێت ده‌خاته ئه‌جێنده‌ی خۆیه‌وه‌و کاریان له‌سه‌ر ده‌کات و هه‌وڵده‌دات ده‌نگی هه‌موو ژنانی کوردستان له‌ته‌واوی جیهاندا ببیسترێت، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه به‌نیازین که تۆڕێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێز هه‌م له کوردستان و هه‌م له جیهاندا بۆ خه‌بات له‌دژی تاوانه‌کانی کوشتنی شه‌ره‌ف پێکبهێنین. تاوانه‌کانی کوشتنی شه‌ره‌ف ساڵه‌هایه درێژه‌ی هه‌یه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، کاری ئێمه لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌یه فشار بۆ حکومه‌تی هه‌رێـم ( هه‌ردوو ئیداره‌که) و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهێنین به‌مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ڕه‌شه‌کوژی و به‌ردبارانکردنی ژنان له کوردستان.
هه‌ربۆیه هاوپشتی و پشتیوانی ئێوه له‌م ڕاستایه‌دا مانایه‌کی زۆر ئومێدبه‌خش ده‌دات به خه‌باتی ئێمه!!
تکایه په‌یوه‌ندی بگره‌و هاوپشتی خۆت بنێره!
ئه‌توانیت به‌م مایلانه‌ی خواره‌وه نامه‌ی هاووپشتیمان بۆ بنێریت:
|