|
بۆ به‌ڕێزان: مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، عمر فتاح حوسێن جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێزان، ماوه‌که‌ی زۆر کورت به‌سه‌ر کوشتنی دڕندانه‌ی دوعا خه‌لیلدا تێپه‌ڕی و به داخه‌وه وا شاهیدی کاره‌ساتێکی ترین دژ به ژنێکی تر. شه‌وبۆ علی ڕه‌ئوفی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له هاوینه‌هه‌واری دوکان به دڕندانه‌ترین شێوه کوژراوه و جه‌سته‌که‌ی به شێوێندراوی فڕێدراوه. به پێی بڵاوکراوه‌ی (جه‌ماوه‌ر)، مه‌سه‌له‌ی ناموس له پشت ئه‌م کاره‌ساته‌وه‌یه. ڕاسته دوعا دانیشتووی به‌عشیقه بوو وه ئه‌وێش ئه‌که‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عێراقیه‌وه. به‌ڵام خۆ ئێوه‌ش به‌شێکی به‌رچاو له‌و حکومه‌ته ئیسلامی و دژی ژنیه‌ن و پاشانیش چه‌کداره‌کانی پارتی دوعایان ته‌سلیم به که‌سوکاری کرده‌وه! له کاتێکدا زۆر باش ئه‌زانن که له عێراقدا کوشتنی ناموسی ژنان له بره‌وی خۆیدایه و بکوژانیش بێ دادگایی ئه‌سوڕێنه‌وه، یان له باشترین حاڵه‌تدا که‌مترین حوکم ئه‌درێن ته‌نها به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی شتنه‌وه‌ی شوره‌ییه‌ک بوون (غسل العار) که به سه‌ریان هاتووه.
ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌دا نه‌ک هه‌ر بێباک بووه، بگره به له پشت وه‌ستانی ئێوه بۆ کۆنه‌په‌رستی و پیاوسالاری و عه‌شیره‌تگه‌ری، هه‌تا هاتووه زه‌مینه بۆ ئه‌م تاوانه وه‌حشیانه‌یه دژی ژنان خۆشتر بووه. ڕه‌نگه ئێوه بڵێن که یاساتان داناوه و کوشتنی ژنان قه‌ده‌غه‌کراوه. قسه‌یه‌کی چه‌ند ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی شان خاڵی بکه‌نه‌وه له‌و هه‌موو تاوانه‌ی دژ به ژنان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتاندا ئه‌کرێت. ئه‌ی ئه‌وه نیه مه‌سه‌له‌ی دوعا به‌به‌رچاوتانه‌وه ڕوو ئه‌دات و چه‌کداره‌کانتان به پێکه‌نینه‌وه ته‌ماشای ئه‌که‌ن؟ ئه‌ی ئه‌وه نیه به ڕوویه‌کی قایمه‌وه ڕاپۆرتی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ به درۆ ئه‌خه‌نه‌وه؟ چیتان ئه‌وێت له‌وه زیاتر که ڕۆژانه بڵاوکراوه‌کانی خۆتان ده‌یان خۆسوتاندن و کووشتن و فڕیدانی لاشه‌ی ژنان بڵاو ئه‌کاته‌وه. به‌ڕاستی پێویستتان به‌وه‌یه لیستی ده‌یان هه‌زاری له کوشتنی ناموسی و خۆسوتاندن و توند‌و تیژی بێوێنه بگاته سه‌دان هه‌زاری ئنجا پێشی پێ بگرن؟! ئه‌تانه‌وێ هاوار و ناڵه‌ی دوعا ببێ به ترسێکی هه‌موو ساته له دڵی کچان و ژنانی ئه‌و ووڵاته‌دا؟ ئه‌تانه‌وێ هه‌موو که‌س له‌وه بترسێت وه‌ک شه‌وبۆی لێ بێت؟ ئێوه به‌م بێ باکی و بێ ده‌نگیه‌تان، به‌م چاوپۆشیه‌تان له کوشتنی ژنان (به‌تایبه‌تی که‌یسی دوعا)، زۆر به توندی له پشتی کووشتنی ناموسی ژنان ڕاوه‌ستاون. ئێوه به‌مجۆره خه‌ریکن هه‌لومه‌رج له‌بار ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردبارانکردن و کوشتنی ناموسی ببێت به عاده‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. به‌ڵام گه‌ر ئێوه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن، ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز خه‌ریکی ڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگا و ژنانن له‌و مه‌ئساته. ئێمه خه‌ریکین ئه‌وه ببێت به عاده‌ت که که‌س نه‌توانێت له ژنان بدات، ناموس له ژیانی ڕۆژانه و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکدا نه‌مێنێ و فڕێ بدرێت و که‌س جه‌رائه‌ت نه‌کات باسی لێبکات و وه‌ک به‌هانه‌یه‌کی ئاسان بۆ ژن‌کوژی به‌کاریبهێنێت.
ئێمه له پشتیوانی ئازادیخوازی جیهانی به‌هره‌مه‌ندین و له هه‌وڵی ڕاکێشانی ئه‌و پشتیوانیه‌دا ئه‌بین تا ناچارتان بکه‌ین یاسای یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو پیاده بکه‌ن. تا ده‌ست له لاواندنه‌وه و بوژاندنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستی و پیاوسالاری هه‌ڵبگرن.
به‌هار مونزیر نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له نه‌رویج 24.05.2007
|