|
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 26ی مانگی مه‌ی ،ڕیکخراوی " Women's Events Network" له شاری ئۆتاوای پایته‌ختی که‌نه‌دا،له ژێر ناوی " The Clothesline Project" بۆ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبڕین به‌رانبه‌ر به توند‌و تیژی له سه‌ر ژنان.ساڵانه هه‌ڵده‌ستن به ڕێکخستنی بۆنه‌یه‌ک بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که ڕزگاریان بوه له ده‌ست توند‌و تیژی و ده‌ڕبڕینی هه‌ستی خۆیان به وێنه کێشان و نووسین ده‌ڕده‌بڕن له‌سه‌ر تی شێرت و هه‌ڵی ده‌واسن. به به‌شداری زۆرێک له ڕێکخراوی ژنانی که‌نه‌دی و ئێرانی وعیراقی ئه‌مساڵیش ئه‌م یاده کرایه‌وه . به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆر، له به‌یانی کاتژمێر10:00وه ده‌ستی پێ‌کرد له پارکی گیلمۆر که مۆنمێنتی توند‌و تیژی دژ به ژنانی لێ یه. ڕێکخراوی ئازادی ژن له عیراق –ئۆتاوا ئه‌و بۆنه‌یه‌ی کرده هه‌لێک بۆ ناساندنی توند‌و تیژی دژ به ژنان له عیراق و کوردوستان،به تایبه‌ت خستنه ڕووی تاوانی ئه‌م دوایی یه‌ی کوردوستان که دژ به کچهلاوی 17 ساڵه " دوعا " کرا هه‌روه‌ها "شه‌وبۆی" 19 ساڵه. نوێنه‌ری ڕێکخراو له ئۆتاوا " مریه‌م عبدالرحمن" تی شێرتێکی له‌به‌ر کردبوو که وێنه‌ی دوعا وبهردباران کردنه‌که‌ی له‌سه‌ر کرابوو له " به‌شی پێشه‌وه‌ی" هه‌روه‌ها له دیوی پشتی یه‌وه ئارمی که‌مپه‌ینی جیهانی له‌دژی ڕه‌شه‌کوژی وبه‌ردبارانکردنی ژنان له‌کوردوستان ی لهسهرکێشرابوو.هه‌روه‌ها مێزی بڵاوکراوه‌کان، که به‌یاننامه‌ی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیونال و که‌مپه‌ین و وێنه‌کانی دوعا وشهوبۆی له‌سه‌ر بوو.
مێزی بڵاوکراوه‌کان و وێنه‌کان سه‌رنجی زۆرێک له ئاماده‌بوانی بۆخۆی ڕاکێشا و قسه‌وباسی زۆریش له‌سه‌ر ڕه‌وتی توندوتیژی دژ به‌ژنان کرا له ناوچه‌که‌و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات و ئایین و که‌لتوری دواکه‌وتوانه‌ی تێدا کرا.شایانی باسه ئه‌ندام په‌رله‌مانی که‌نه‌دا ڕێزدار" Paul Dewar" نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی نوێ له که‌نه‌دا. سه‌ردانی مێزی ڕێکخراوی کرد‌و ماوه‌ی 20ده‌قیقه زیاتر گفت‌و گۆو قسهوباسیی کرد له‌گه‌ڵ مریه‌م و ئاراس له‌سه‌ر ڕه‌شه‌کوژی ژنان وکه‌یسی دوعا به تایبه‌ت و ڕۆڵی به‌رپرسانی حکومی و ئایینی تێدا هاته به‌ر پرسیار.پاش ئه‌و قسه‌و باسانه داوای له نوێنه‌ری ڕێکخراو مریه‌م کرد که سه‌ردانی بیرۆی خۆی بکات بۆ تاووتوێ کردن و ئاماده کردنی نامه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی که‌نه‌دی له مه‌ڕ که‌یسی دوعا وفشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی عیراقی وهه‌رێمی کوردستان بۆ به‌رگرتن به‌ڕه‌شه‌کوژی ژنان،و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا که کاری زۆر جدی بۆ بکات و کۆمه‌کی سیاسی که‌مپینه‌که بکات.
Paul Dewarنوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی نوێ له په‌رله‌مانی که‌نه‌دی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری رێکخراوی ئازادی ژن له عیراق-مریه‌م عبدالرحمن
پاشان کاتژمێر 1:00ی دوای نیوه‌ڕۆ له شوێنی مه‌راسیمه‌که‌وه کۆمه‌ڵێک له به‌شدار بوان وئامادهبوان که وێنه‌کانی دوعا زۆر کاری تێکردبوون، به‌ره‌و ئاوی " که‌ناڵ" ڕێکه‌وتن و 17 لقه گووڵی سووریا‌ن خسته ده‌م ئاوه‌وه بۆ ڕێز لێنان له گیان وعیشقی دوعا و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی که بوونه‌ته قوربانی توند‌و تیژی. پاشان مریه‌م سوپاسی ئاماده‌یی و هاوسۆزی به‌شداربوانی کرد‌و بڕیاریان دا که له کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ڕێکخراوه‌کانی ژنان له ئۆتاوا ڕۆژێک به‌و شێوه‌یه له ڕێ‌و ڕه‌سمێکی له‌وبابه‌ته‌وه دیاری بکه‌ن بۆ ڕێزلێنان له گیانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌بنه قوربانی توند‌و تیژی و زۆر خۆشحال بوون به‌و ڕێزلێنانه.
شایانی باسه که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "CBC" ی سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا ئاماده‌ی ئه‌و بۆنه‌یه بوو. تا کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رنامه‌ی وێنه کێشان ونووسین ومۆسیقا به‌رده‌وام بوو.
ڕێکخراوی ئازادی ژن له عیراق-که‌نه‌دا – ئۆتاوا 26ی مانگی مه‌ی 2007 |



