|
یه‌نار محمدی زۆر ئازیز!
هه‌واڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌تمان که له لایه‌ن ده‌زگای "The Eleanor Roosevelt Global Womens’s Rights" پێت به‌خشراوه به هۆی هه‌ڵسوڕانی ئێوه‌و له به‌رگریی له ژنانی عێراق دا بیست و له قووڵایی دڵه‌وه خۆشحاڵ بووین. کۆمیته‌ی ڕابه‌ری حزب به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی گه‌رم و سه‌میمانه‌ی خۆی به تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌وڵه ئینسانیه‌کانی تۆ‌و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق مایه‌ی شانازی هه‌موو ئینسانێکی شه‌رافتمه‌ند و هه‌ر که‌سێکه که به‌رگریی له مافه‌کانی ژنان ده‌کات. هه‌ڵسوڕانه‌کانی ڕێکخراوێک که ئێوه له پێشه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تیه‌که‌یدا وه‌ستاون، په‌نجه‌ره‌ی ئومێدێکه که به ڕووی دنیایه‌کی یه‌کسان و ئینسانی دا کراواته‌وه له ووڵاتێکدا که کراوه‌ته جه‌هه‌ننه‌م. خه‌ڵکی عیراق و به تایبه‌تی ژنانی عێراق له ڕێگای ئێوه‌و ڕێکخراوی ئازادی ژنه‌وه ئیمکانی ئه‌وه‌یان هه‌یه که جگه له‌و وێرانکاریه‌ی که بۆیان هێنراوه، ئومێد به ژیانێکی باشتر ببینن و بتوانن ئاسۆی هه‌وڵدان بۆ ئازادی له‌به‌رده‌م خۆیاندا ببینن و به هه‌وڵه‌کانی ئێوه‌وه په‌یوه‌ست بن. جارێکی تر وێڕای پیرۆزبایی له تۆ‌و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عێراق، ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ترت بۆ ده‌خوازین.
کۆمیته‌ی ڕابه‌ری حزبی حکمه‌تیست 23.05.2007 |